سندوقەكانی دەنگدان لە هەولێر دەڕفێنرێن و چاودێران و كارمەندانی كۆمیسیۆنیش دەردەكرێن.
میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە لە كاتژمێر دووی ئەمشەوەوە نوێنەری سەرجەم قەوارە سیاسیەكان و كارمەندانی كۆمیسیۆن لە بنكەی سایلۆی هەولێر كە شوێنی كۆكردنەوەی سندوقەكانە كراونەتە دەرەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە لەئێستادا بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدان بە بارهەڵگری گەورە ڕفێندراون و بەرەو شوێنێكی نادیار براون.
هاوكات باژێروانی مەكۆی گۆڕان داوا دەكات خەڵكی هەولێر بەرەو بنكەی سایلۆی هەولێر بیچن و سندوقەكان بپارێزن.