قایمقامیەتی سلێمانی ڕێوشوێنەكانی بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەكان و جێبەجێكردنیان لە مانگی ڕەمەزاندا، لییژنەیەك پێكدەهێنرێت و دەشڵێت " هەر كەس و لایەنێك بیهەوێت نرخی شتومەك و كاڵاكان لە مانگی ڕەمەزاندا بەرز بكاتەوە، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت".

ئاوات محەممەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو و بەفەرمانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لێژنەیەك لە نوێنەری گەشتوگوزار و پۆلیس و قائیمقامیەتی سلێمانی پێكدەهێنرێت، بەمەبەستی بەدواداچوون و گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی كە پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا جێبەجێ بكرێن".

ئاماژە بەوەش كرد، فەرمانگەكانی كارەبا و ئاو و گەشتوگوزار و شارەوانی سلێمانی بەرنامەی و پلانی خۆیان هەیە بۆ مانگی ڕەمەزان و دەشڵێت "هەر كەس و لایەنێك بیهەوێت نرخی شتومەك و كاڵاكان لە مانگی ڕەمەزاندا بەرز بكاتەوە، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت".

پێشتریش قائیمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاندبوو لێژنەیەكی بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا پێكدەهێنێت.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزاندا، هاوڵاتیان ترسیان لەوە هەیە نرخی كاڵاكان بە تایبەت ئەو خواردنانەی كە لەم مانگەدا زیاتر بەكاردەهێندرێن، روو لەبەرزبوونەوە بكات.



PM:12:32:14/05/2018