مالکی سکاڵا تۆمار دەکات

قەوارەی دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق نوری مالکیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەویش دەستیکرد بە ناڕەزایی دەربڕین و سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵدەواسێت. 

وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ ی ئایار رایگەیاند، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا سکاڵایان پێشکەش کردووە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبارەی ئەنجامی دەنگدانەوە و دەڵێت '' هەرگیز ئەنجامەکان لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبووە''.

هیشام روکابی وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی بە الغد پرێسی راگەیاندووە '' ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبووە چونکە ئاستی جەماوەریی دەوڵەتی یاسا و ئامادەبوونی لایەنگرانی لەو ئاستە بەرزترە''.

وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی دەشڵێت'' نوری مالکی دەیەوێت هاوپەیمانێتییەکی گەورە لەنێوان لایەنەکانی شیعە و سونە و کورد دروستبکات''.

روکابی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد '' سکاڵامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن تۆمارکردووە لەبەرامبەر ئەو تەزویرانەی کە ئەنجامدراون''.



PM:01:33:14/05/2018