کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند ئەمڕۆ ١٤ ی ئایار ئەنجامی ئەو هەشت پارێزگایەی تر رادەگەیەنن.
كه‌ریم تمێمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " دره‌نگانی شه‌وی رابردو جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژمار كردنی ده‌نگه‌كانی شاری كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێم به‌كۆتایی هات و هه‌وڵی جدی ده‌درێت ئه‌مشه‌و بڵاو بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی تانه‌ی لایه‌نه سیاسه‌كانیش له‌شاری كه‌ركوك ، تمێمی وتی " تیمێكمان ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردوه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و دواتر راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌كرێت ، وه ئه‌م لایه‌نانه‌ی تانه‌و سكاڵایان هه‌یه ده‌بێت سكاڵاكانیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی قه‌زایی هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن نه‌ك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن" .
له كۆتایدا تمێمی ده‌ڵێت " ئه‌نجامی ده‌نگی ئه‌و لیستانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه فه‌رمی نین و كۆمسیۆن لێ به‌ر پرسیار نیه،چونكه ده‌نگی ئاواره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌ژمار نه‌كراوه" .