ئەمڕۆ دوو شەممە لەکاتی ڕێورەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمریکا لە قودس، فه‌له‌ستینییه‌كان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بەوهۆیەوە ٥٢ کەس كوژران.
پاش ئەوەی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ شاری قودس دەگوێزێتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب بۆ قودس، گێڕا
سەرەتای کردنەوەی ئاهه‌نگەکە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سرودی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد، پێش ئه‌وه‌ی د‌یڤید فریدمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل، وتارى خۆى پێشكه‌ش بكات.
لە ساتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قودس فه‌له‌ستینییه‌كان ناڕازیبوونی توندیان لەبەرامبەر ئەو ئاهەنگە نیشاندا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توند له سنووری غه‌زه روویدا و چەندین فەلەستینی کوژران و برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە ئەنجامی دەستڕێژی سەربازانی ئیسرائیل لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، ٥٢ فەڵەستینی کوژراون و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
رۆژی ٦ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی توندی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە.