بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری باران بارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە سبەی چوارشەممە 16/5/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.