کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی یەک مانگی ڕابردووی هەولێر و سلێمانی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی یەک مانگی ڕابردووی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بڵاوکردەوە.

بەپێی کەشناسی لە ١٥ی نیسانی ڕابردووەوە تا ١٥ی ئەم مانگە ١٣٨ ملیمەتر باران لە سەنتەری پارێزگای هەولێر باریوە، هەروەها ١٧٤ ملمیش لە پارێزگای سلێمانی باریوە.

کۆی باران بارینى یەک مانگ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە ماوەى 15 نیسان تاکو 15 ئایار ساڵى 2018:

پارێزگاى هەولێر / 138 ملم
پارێزگاى سلێمانى 174 ملم


PM:02:33:15/05/2018