نەوەی نوێ رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چوار کورسیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێناوە کە دوو کورسییان لە هەولێر و دوو کورسیشیان لە سلێمانییە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە شاسوار عەبدول واحید سەرۆکایەتی دەکات، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی کۆمسیۆن، ناوی چوار کاندیدی سەرکەوتوی جوڵانەوەکەی ئاشکرا کرد، کە پێک هاتون لە :
لە هەولێر رابوون مەعروف سەرۆکی لیست ٤٣ هەزارو ٧٦١ دەنگی بەدەستهێناوە، کاوە عەبدولقادر ٢ هەزار و ٦٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانیش سەرکەوت شەمسەدین سەرۆکی لیست ٢٤ هەزار و ٥٦٧ دەنگی بەدەستهێناوە، سیروان بابان ٤ هەزار و ١٣١ دەنگی بەدەستهێناوە.