کەمێک پیش ئێستا
خۆپیشاندانی شەش حزبەکەی هەریمی کوردستان(گۆڕن، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوە و شویعی) له هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستیپێكرد.
پێشتر هێمن شێخانی، باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆنگره‌یه‌ى رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند" كاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌و شه‌ش حزب و لایه‌نه‌ی كه پێیان وایه ده‌نگه‌كانیان ده‌ستكاریی كراوه، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتی ئەنجەمبدەن و به‌یاننامه‌یه‌ك بخوێننه‌وە".
وتیشی، خۆپیشاندەران داوا له هاوڵاتیانی ده‌نگ دزراو ده‌كه‌ن، کە بێن و به‌شداری لە خۆپیشاندانه‌كه‌دا بكه‌ن و، ئەمڕش بڕیاری ده‌ده‌ن، كه هه‌نگاوی داهاتوویان چی ده‌بێت".
ئەوەش لەکاتێكدایە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كەسی یەكەمی ئەو شەش لایەنی سیاسیەی هەرێم كە پێكهاتوون لە (هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەو شیوعی) ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەو رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە هەولێرەوەو خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
ئەو شەش لایەنە داوایان لە دەنگدەرانی خۆیان و هاوڵاتیان كرد بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بكەن، كە ئەمڕۆ كاتژمێر 4:00 لە شەقامی 100 مەتری لە شاری هەولێر ئەنجامیدەدەن، بۆئەوەی بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەرانی وڵاتان و هاوڵاتیانی كوردستان رێگری لە دزینی دەنگی هاوڵاتیان دەكەن.