وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بە فەرمی باڵيۆزى ئيسرائيلى له وڵاته‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه خاكى توركيا به‌جێبهێڵێت.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئه‌مڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵيۆزى ئيسرائيل-ی بانگ کردوەتە وەزارەتەکەی و، به فەرمی نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێ داوە سەبارەت بە كوژرانى زياتر له په‌نجا هاووڵاتى فه‌له‌ستينی، له ئاكامى ده‌ستڕێژى سوپاى ئيسرائيل له خۆپيشانده‌ره فه‌له‌ستينييه‌كان.
پێشتریش بەکر بۆزداغ، وته‌بێژى حكومه‌تى توركیا رایگەیاند"سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن، بەمەبەستی دەربڕینی ھاوخەومی لەگەڵ گەلی فەلەستین".
دوێنێ دووشەممە دوو شەممە لەکاتی ڕێورەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمریکا لە قودس، فه‌له‌ستینییه‌كان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بەوهۆیەوە ٥٢ کەس كوژران.
پاش ئەوەی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ شاری قودس دەگوێزێتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب بۆ قودس، گێڕا و، لە ساتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگەکە فه‌له‌ستینییه‌كان ناڕازیبوونی توندیان لەبەرامبەر ئەو ئاهەنگە نیشاندا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توند له سنووری غه‌زه روویدا و چەندین فەلەستینی کوژران و برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە ئەنجامی دەستڕێژی سەربازانی ئیسرائیل لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، ٥٢ فەڵەستینی کوژراون و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
رۆژی ٦ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی توندی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە.