عەبادی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک بڕیاریدا

سەرۆکوەزیرانی عێراقداوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات کە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانى کەرکوک دەنگەکانى ئەو پاریزگایە بە دەست هەژماربکرێنەوە.

حەیدەر عەبادی ایگەیاند، "پێشتر کۆمسیۆن لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک دانەنیشتووە ، بۆ پشکنینی ئامێرەکانى دەنگدان، هەروەها  هەفتەیەک بەر لە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەم زانیارییەیان بە من داوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە کۆمسیۆن کردووە، کە بە شێوەیەکى دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ سکاڵای لایەنەکان بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان و بەدەستیش دەنگەکانی کەرکوک هەژمار بکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێدایە کە لایەنەکانی تورکمان و عەرەبەکانى کەرکوک ڕایانگەیاند، ساختەکاری و دەستکاری ئەنجامەکانى هەڵبژاردن کراوە و دوایانکرد بە دەست دەنگەکان دوبارە  هەژماربکرێتەوە.

هاوکات لە هەرێمی کورسستانیش شەش لایەنی سیاسی(گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوە، شویعی لەگەڵ نەوەی نوێ)رایانگەیاندووە، کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە لە پاریزگاکانی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ئەو شەش لایەنە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لەبەردەم کونسوڵخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر.


PM:07:18:15/05/2018