کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە کەرکوک یەکێتی و لە دهۆک پارتی پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، پارتی لە پارێزگای دھۆک یەکەمە و ٣٤٨٧٧٧ دەنگی بەدەستھێناوە و ھەروەھا یەکگرتوو لە پارێزگای دھۆک ٤٨٣٠٠ دەنگی بەدەستھێناوە و یەکێتیش ٢٥٨٢٣ دەنگی بەدەستھێناوە.
کۆمسیۆن ئەوەشی ڕاگەیاند، یەکێتی لە کەرکوک یەکەمە و ١٨٤٣٠٠ دەنگی بەدەستھێناوە و ھەروەا ھاوپەیمانی نەسر لە کەرکوک ٢٤٢٤٦ دەنگی بەدەستھێناوە و ھاوپەیمانی فەتح لە کەرکوک ١٨٤٠٦ دەنگی بەدەستھێناوە.
کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد، ھاوپەیمانی وەتەنیە لە کەرکوک ١٤٩٣٢ دەنگی بەدەستھێناوە و لیستی نیشتمان لە کەرکوک ١٣٥٧٥ دەنگی بەدەستھێناوە و نەوەی نوێش ١٢٨٣٦ دەنگی بەدەستھێناوە.