ناتانیاهۆ بۆ ئەردۆغان: دەستت بەخوێنی کورد سورە

بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی توندی كردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و رایگەیاند ئەردۆغان دەستی بەخوێنی كورد سوورە.

ناتانیاهو لەوەڵامی ئەو هێرشانەی كە ئەردۆغان بەهۆی گرژییەكانی كەرتی غەززەوە كردییە سەر ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو كەسەی كە هەزاران سەربازی تورك دەنێرێت بۆ داگیركردنی باكوری قوبرس و سوریا نابێت ئامۆژگاریمان بكات كاتێك كە ئێمە لەبەرامبەر بزووتنەوەی حەماسدا بەرگری لەخۆمان دەكەین.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كە لەرێی تویتەرەوە وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە راشیگەیاند، ئەو كەسە دەستی بەخوێنی ژمارەیەكی بێشوماری هاووڵاتییانی كورد لە توركیا و سوریا سوورە، بۆیە ئەو دوایین كەسە كە لەبارەی ئەخلاقی جەنگەوە وانەمان بدات.

ناتانیاهۆ لە تویتێكی دیكەشدا نووسیوێتی، ئەردۆغان یەكێكە لە گەورەترین پشتیوانەكانی حەماس، بۆیە بێگومان زۆر باش شارەزایە لە تیرۆر و كوشتوبڕ.



AM:08:56:16/05/2018