ڕێژەی دەنگەکانی تاراوگە ئاشکرادەکرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی وەرگرتووە و بزووتنەوەی گۆڕانیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوە، پارتی لە 21 ناوەندی دەنگدان لە 12 وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا و ئوسترالیا، 8446 دەنگی بەدەست هێناوە.
هەروەک لەو ئەنجامە بەراییانەدا دەردەکەوێ، گۆڕان بە بەدەست هێنانی 3002 دەنگ، پلەی دووەمی ریزبەندیی لیستی حزبە کوردستانییەکانی لە دەرەوە گرتووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە 2232 ەن، پلەی سێیەمی وەرگرتووە.
رۆژی 10/5/2018 و رۆژی دواتر دەنگدانی تایبەت و کوردستانییانی دەرەوە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد و رۆژی 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.