وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕادگەیەنێت و به‌ڕێوبه‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمیش و ده‌شڵێت "كاته‌كانی كاره‌با بۆ 15 كاتژمێر له‌شه‌وو ڕۆژێكدا كه‌مده‌بێته‌وه".
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم بە تۆڕی هەو ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زیادبونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، به‌به‌راورد به‌پێشتر له‌نیوه‌ی مانگی ئایاردا تاكۆتایی مانگه‌كه كاته‌كانی كاره‌با بۆ (15 كاتژمێر) كه‌مده‌كرێته‌وه".
وتیشی "تاكۆتایی ئه‌م مانگه خواست له‌سه‌ر كاره‌با ده‌چێته چوار هه‌زارو 500 مێگاوات، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی كاره‌با دوو هه‌زارو 700 مێگاواته".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ كێشه‌كانی كاره‌باو ئه‌گه‌ری كوژاندنه‌وه‌ی گشتیی داناوه، وه‌كو ئه‌و وتی:"هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رنامه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش جێبه‌جێبكه‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی پێدانی كاره‌با كه‌مده‌كرێته‌وه".