بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ قاچی پیاوان بەتایبەتی ئەو قاچانەی کەمێک درێژن مایەی سەرنجڕاکێشانی ئافرەتان زیاترن، لە قاچی کورت و زۆر درێژ.
رۆژنامەی ئێندیپێدنتی بەریتانی توێنژینەوەیەکی زانکۆی کامبریدجی بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر درێژی قاچی پیاوان ئەنجامی داوە، لەناو ٣٤١ ئافرەتی ئەمەریکیدا کە ( ١-٧ ) جۆرە قاچی پیاوانیان لەناو قەدەوە پێشاندراوە کە کامەیان لە لا جوانە.
لەو بوارەدا زاناکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە درێژی قاچی جوان بەندە بە قەڵەوی و لاوازی جەستەوە، زاناکان باس لەوە دەکەن کە قاچێکی نە کورت و نەدرێژ بەندە بە تەندروستی باشەوە، بەڵام ئەگەر زۆر درێژبێت کێشەی " جینی " هەیە، ئەگەر زۆر کورتیش بێت ئەگەر زۆر کێشەی نەخۆشی شەکرەو پاڵەپەستۆی خوێنی هەبێت.