سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیاران روونکردنەوە دەدات

سەعید كاكەیی رایدەگەیەنێت، "هیچ لایەنێك هەرەشەی لێ نەكردوم و ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكراوەتەوە پروپاگەندە و درۆیە و دورە لە راستیەوە".

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە دیجیتاڵ میدیای KNNی رایگه‌یاند: پاش كه‌مێكی تر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن ساز ده‌كه‌م.

كاكەیی، وتیشی، هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانم نیە و هیچ لایەنێك هەرەشەی لێ نەكردوم.

راشیگەیاند: ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكراوەتەوە سەرلەبەری پروپاگەندە و درۆیە و دورە لە راستیەوە.

کەمێک لەمەوبەر کۆمسیۆنی باڵا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەعید کاکەیی مەترسی لەسەرە لەلایەن لانێکەوە بۆ وازیهێناوەو دەرنەکەوتووە.



PM:03:55:16/05/2018