لە ناوچەی تارمییە-ی بەغدا کەسێک بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندوەتەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.
سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا رایانگەیاند، كەسێك بە پشتوێنەیەكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ناوچەی تارمییەی بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە، لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران و 12 كەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە رونیشیکردوەتەوە، کە ئەو کەسە لە پرسەی ئەندامێكی سەر بە حیزبی ئیسلامیی عێراق خۆی تەقاندوەتەوە، كە دوێنێ لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە كوژراوە.