رێگایەکی سەرەکی هەولێر- سلێمانی دادەخرێت

هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگای نێوان هه‌ولێرـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی بە هۆی نۆژەنکردنەوە بۆ ماوەیەک دادەخرێت.

لە ئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی"نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەولێر، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌هاتوچۆی ڕێگای هه‌ولێرـ دۆڵی سماقوڵی ـ  سلێمانی ده‌كه‌ن. به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌، ڕێگاکە دادەخرێت".

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، کە ڕێگەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن ڕێگای هیران بەکاربهێنن.

جێی ئاماژەیە ڕێگای هەولێر ـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی، کە بە ناوچەیەکى شاخاویدا تێپەڕدەبێت و بەنداوێکى ئاو دەکەوێتە نزیک ڕێگەکە، ئەمساڵ لە کاتى لافاوەکاندا و بەهۆی بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو، ڕێگەکە ژێر ئاو کەوت و زیانێکی زۆر بەرکەوت.


PM:08:36:16/05/2018