شیعە لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە بڕیاریدا

مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عیراق رایگه‌یاند، سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌.

نووسینگه‌ی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "سیستانی رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی وەک یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز دیاریکردووە".

هەروەها ئێوارەی رۆژی سێشەممە  دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ لە عێراق و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ بینینی‌ مانگی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێنجشه‌ممه‌ ره‌مه‌زانه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە  سالانە بۆ دیاری کردنی مانگی رەمەزان شیعەو سونەکان  سەبارەت بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان وجیاوازی بۆچون لە نێوانیان دایە.

ئه‌م بابه‌ته ‌1858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:46:16/05/2018