لە یاریەکی دۆستانەدا لە وڵاتی ئەفریقای باشوور، یانەی بەرشەلۆنە لە یادی
١٠٠ ساڵەی نیلسۆن ماندێلا، بووە میوانی یانەی سەن داونزی ئەو وڵاتەو لە ئەنجامدا
توانی ٣-١ یاریەکەی لێ بباتەوە.
گۆڵەکانیش سوارێز و عوسمان دیمبلی و گۆمێز تۆماریان کرد.
یانەی بەرشەلۆنە بە تایبەت بە سەرجەم ئەستێرەکانیەوە سەفەری ئەو وڵاتەی
کردو یارییە دۆستانەکەی ئەنجامداو بڕە پارەیەکیشی پێدرا.