سەرۆکی حزبێکی باڵا خرایە لیستی تیرۆرەوە

بە سەرۆکایەتی وڵاتی سعودییەو بە راوێژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وڵاتانی كەنداو، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی و نەعیم قاسمی جێگریان خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.

حكومەتی سعودییە رایگەیاند، كە بە راوێژ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ناوەندی بەئامانجگرتنی سەرچاوەی دارایی تیرۆر هەریەك لە وڵاتانی (سعودیە، ئیماراتـ بەحرێن، كوەیت، سوڵتانشینی عوممان و قەتەر)، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی و نەعیم قاسمی جێگری وژمارەیەك لە سەركردەکانی دیكەی رێكخراوەكەیان خستوەتە لیستی تیرۆرەوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەمەوبەدوا كار دەکەن بۆ راگرتنی كاریگەریی ئێران و حزبوڵا لە ناوچەكەدا و بەپێی بڕیارەكەی وڵاتاكەنی كەنداویش، حساب بانكی ئەو كەسایەتییانە بلۆك دەكرێن و دەستیش دەگیرێت بەسەر موڵكەكانیاندا.

ئەم بڕیارەی كەنداو دوای ئەوەهات كە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بڕیاری سزادانی سەپاند بەسەر هەریەك لە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی و نەعیم قاسمی جێگریدا.


PM:11:11:16/05/2018