بە بردنەوەی لە یانەی مەرسیلیا فەرەنسی، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی
توانی نازناوی خولی یۆرۆپالیگ بەدەست بێنێت.
هەردو یانەی مەرسیلیای فەرەنسی و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە یاری
کۆتایی خولی یۆرۆپالیگ لە یاریگای یانەی
لیۆن رووبەڕووی یەکتربوونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە سودی
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەکۆتا هات و توانی نازناوەکە بباتەوە.
گۆڵەکان هەریەکە لە گریزمان دوو گۆڵ و کۆکی گۆڵەکەی تری تۆمارکرد.