داوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

بە بڕیاری حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا کەمکرایەوە.

لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە بنەماڵەی شەهیدان و پیشمەرگە و موسڵمانانی کوردستان و جیهان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا، "دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت".



AM:08:52:17/05/2018