کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە بەرنامەیەکی نوێ بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان لەمانگی ڕەمەزاندا دادەنێت و لە بەیانیاندا کارەبا نادرێت.

بەگوێرەی کۆنوسی لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە کەوێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە "بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گۆڕانکاری لەبەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان دەکرێت بەجۆرێک ڕۆژانە کاتژمێر (۲،۳۰)ی دوای نیوەڕۆ کارەبا دەدرێت تاوەکو کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان".

لەکۆنوسەکەدا ئەوەش ھاتووە: ئەگەر کارەبای نیشتیمانی نەبوو پێویستە کارەبا بدرێتە ھاوڵاتیان ، وھەر لەمانگی ڕەمەزانیشدا بەرنامەی  بەیانیان نامێنێت کە پێشتر کاتژمێر (۷ بۆ٨) کارەبا دەدرایە ھاوڵاتیان.


ئه‌م بابه‌ته ‌1210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:06:17/05/2018