ئێواره‌ی دوێنێ له شه‌قامێكی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه كاتژمێر(5:30) خولهك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تریی شاری هه‌ولێر ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمۆبێلێكی تایبه‌ت و ماتۆڕسكیلێدا ڕوویدا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی هاتووچۆ بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رپێیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا یارمه‌تیده‌ده‌ر بووه بۆِ ڕووداوه‌كه.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.