ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئایار، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، ماوەی ڕۆژوو لە ھەر وڵاتە و جۆرێکە و کاتەکەی جیاوازە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، درێژترین ماوەی ڕۆژوو لە وڵاتی گرینلاندە، کە ماوەکەی 21 کاتژمێر و دوو خولەکە، لە وڵاتی ئایسلاند ماوەی ڕۆژوو 21 کاتژمێرە، فینلەندا 19 کاتژمێر و 56 خولەکە، لە نەرویجیش 19 کاتژمێر و 48 خولەکە.
ھاوکات کورتترین ماوەی ڕۆژوو لە ئەرجەنتینە، کە ماوەکەی 11 کاتژمێر و 32 خولەکە، ھەروەھا ماوەی ڕۆژوو لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 16 کاتژمێرە.