یەکێتی: کورسیەکی ترمان لە دیالە مسۆگەر کرد

یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند " له‌ پارێزگای دیاله‌ كورسیه‌كی تری بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ده‌ستهێنا".

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە سپی راگەیاند" یه‌كێتی له‌سنوری پارێزگای دیالە  ده‌نگه‌كانی بۆ 27 هه‌زار ده‌نگ به‌رزبوه‌ته‌وه".‌
نابراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "‌ له‌ دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی دەستمان کەتووە یه‌كێتی توانیویه‌تی له‌ دیاله‌ كورسیه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ده‌ستبهێنێت".

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیاندرا، یەکێتی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک هێزی یەکەمە، بەرامبەر ئەم ئەنجامە شەش حیزبی کوردی رووبەرووی ئەم ئەنجامانە وەستاونەتەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو دەنگانە ساختەیە.



PM:01:42:17/05/2018