نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکات

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان داوای لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
 
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 7 لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پێویستە لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكرێت و سكاڵای لایەنە سیاسیەكان بەهەند وەربگیرێت.

هه‌روه‌ها وتی، پێویستە دەنگەكان بەپێی پێویست بەدەستی هەژماربكرێنەوە.

نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان ئه‌وه‌شی وت، ئامادەی هەمو هاوكارییەكین بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.



PM:03:57:17/05/2018