کەشناسی لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە رۆژانی رەمەزاندا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەو، لە هەندێک رۆژدا ئاسمان تەپۆوتۆزاوی دەبێت.
پله‌كانی گه‌رما له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان :
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نێوان نیوه‌ی مانگی ئایار تاكو نیوه‌ی مانگی حوزیران له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌پستۆی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێت .
خاسیه‌تیه‌كانی به‌رزه پاڵه‌پستۆی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست
1-ئاسمان مه‌یلی شینی زیاتر ده‌بێت َ
2-سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی هه‌وای فێنك و شێدارن به ده‌گمه‌ن باران بارینی ده‌بێت
خاسیه‌ته‌كانی هاتنی نزمه پاڵه‌پستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور له‌م ماویه‌دا كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم
1-پله‌كانی گه‌رما تا راده‌یه‌ك به‌رزه
2-به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ ,ئه‌ویش به‌گوێره‌ی هێزی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
3- ئه‌گه‌ری نمه باران و زیاد بوونی خێرای با هه‌ندێ جار
لێره‌دا ئاماژه به به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما ده‌كه‌ین له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان
به گوێره‌ی ناوچه‌كان
ناوچه شاخاویه‌كان له 25 پله‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 35 پله له نیوه‌ی مانگی حویران
ناوچه نیمچه شاخاویه‌كان له 27 پله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 37 پله له نیوه‌ی مانگی حویران
ناوچه ده‌شتایه‌كان له 29 پله‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 39 پله له نیوه‌ی مانگی حویران
ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم پله‌كانی گه‌رمای له 30 پله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو 40 پله هه‌ندێ رۆژ به‌رزتریش ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووی 40 پله‌ی سه‌دی
َدوای كۆتای هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی جا لێره‌دا پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه وه‌رزی گه‌رمای هاوین به ته‌واوی ده‌ست پێ ده‌كاتن .