چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم لە رەمەزاندا

لە مانگی رەمەزاندا، مسوڵمانان بەڕٶژو دەبن و، بۆ ماوەیەکی درێژ خۆیان لە خواردن و  خواردنەوە دەگرنەوە، یەکێک لە گرفتە باوەکانی رۆژانان بۆنی ناخۆشی ناو دەمیانە، ئەمەش بێ چارەسەر نییەو بە پەیڕەوکردنی چەند رێگایەک لەو گرفتە رزگارت دەبێت.

هۆكارەكانی ناخۆشبوونی دەم:

١- كلۆربوونی ددانەكان.

٢- مانەوەی خۆراك لەنێوان ددانەكان و خاوێننەكردنەوەی ددانەكان.

٣- هەوكردنی پوك.

٤- گەشەكردنی بەكتریا لەناو دەمدا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.

٥- وشكبونەوەی دەم و كەمبونەوەی ڕێژەی دەردانی لیك لەلایەن لیكە ڕژێنەكانەوە .

بەم هەنگاوانەش دەتوانن چارەسەری ئەم كێشەیە بكەن:

١-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە شەواندا، ،ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕێژەی دەردانی لیك لە لایەن لیكە ڕژێنەكانەوە و بۆنی دەم کەم دەکاتەوە

٢-خواردنی نەعنا و مەعدەنوس بە تایبەت لە پارشێواندا، هۆکارێکە بۆ لەناوبردنی میکرۆب و ناهێشتنی بۆنی دەم.

٣- بایەخدان بە خواردنی سەوزەو میوەکانی وەک(شوتی و خەیار و گوێزەر و سێو )، ئەوەش بۆنی دەم خۆش دەکات و ڤیتامینیش دەبەخێت بە لەش.

٤-خواردنەوەی چای سەوز، دەبێتە هۆی لابردنی میکرۆب و بۆنی دەم ناهێڵێت.

٥- خواردنی سیر و پیاز كەمبكەرەوە چونكە شۆردنی ددانەكانیش چارەسەری ئەم بۆنە ناكات.

٦- بەتەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە كێشانی جگەرە.

٧- شوشتن و خاوێن کردنەوەی دەم و ددان لە دوای ژەمی ئێوارە و پارشێو.




PM:06:36:17/05/2018