لیستی ناوی ئەو پێنج کاندیدەی گۆڕان کە زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە

یوسف محەمەد سادق سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە لە بزوتنەوەی گۆڕان و دوای ئەویش چوار کاندید پیاو و یەک کاندیدی ژن زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەو ئەنجامە نا فەرمییانەی دەست "سپی" کەوتوون، پێنج کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان، کە لە نێویاندا ژنێک هەیە، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەست هێناوە، بریتین لە :

١- یوسف محەمەد سادق ٦٥ هەزار و ٣٩٠ دەنگی بەدەست هێناوە.
٢-د.غالب محەمەد ٢١ هەزار و ٥٤٨ دەنگی بەدەست هێناوە.
٣- هۆشیار عەبدوڵڵا ٨ هەزار و٥٦٤ دەنگی بەدەست هێناوە.
٤- کامەران عەلی ٨ هەزار و١١٩ دەنگی بەدەست هێناوە.
٥-بەهار مەحمود هەزار و ٤٧١ دەنگی بەدەست هێناوە.






PM:08:52:17/05/2018