ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی: دەستکاری دەنگەکانمان کراوە

ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی داوا دەکەن کە ژمارەی راستی دەنگی کاندیدەکانیان پێبدرێت و، چەند سندوقێکی دەنگدانیش لە شار و شارۆچکەکان بکرێنەوە بە مەبەستی بەراورد کردنیان لەگەڵ ئەو ئەنجامە نافەرمیاینەی کە راگەیەندراوە.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، ١٤ کاندیدی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکەن،" کە لە پاش راگەیاندنی نافەرمی بەشێک لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەموان گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی، ئەنجامی دەنگی راستەقینەی ئێمەی کاندید نییە، چونکە ئەو داتایانەی کە لە بنکەکانی دەنگدانەوە پێیاان گەیشتووە لەگەڵ ئەوەی کۆمسیۆن جیاوازی زۆرە".

لە بەشێکی دیکەی راگایەندراوەکەدا ئەو کاندیدانە داوا لە کۆمسیۆن دەکەن، کە ژمارەی راستی دەنگی کاندیدەکانیان پێبدرێت،هاوکاتچەند سندوقێکی دەنگدان لە شار و شارۆچکەکان بکرێنەوە، تا بەراورد بکرێن لەگەڵ ئەو ئەنجامە نافەرمیاینەی کە راگەیەندراوە، کە بەوتەی خۆیان گومانیان هەیە لە دەنگی دەنگدەر و ئەنجامەکان.





PM:09:25:17/05/2018