لە پارێزگای هەولێر تەرمی ژنێك دۆزرایەوە كە گولـلەی لەسەری دراوە، تا ئێستاش ناسنامەکەی نەدۆزراوەتەوە.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنشەممە له سه‌ر رێگای بێستانه نزیك لە ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی سەر بە شاری هه‌ولێر، تەرمی ژنێك دۆزرایەوە کەبە گوللـه كوژراوه و گوللـهكانیش به‌سه‌ری كه‌وتوون".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ناسنامەی ژنه‌كه بە نەزاندراوی ماوەتەوەو هۆکاری کوشتنەکەشی بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام ته‌رمەکەی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كراوه و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە