نەوت نرخێکی نوێی تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی ئایار نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکانی نەوت بەرزە، بەلآم بە بەراورد بە دوو رۆژ لەمەوبەر کە گەیشتە ٨٠ $ دۆلار نرخەکە نزمە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕی نەوتدا بە ٧٩$ دۆلارو ٥٠ سەنت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٧١ $ دۆلار و ٥٠ سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و، رێککەوتننی ئۆپێک دێت کە هەموو ولآتان پابەندبوون بە دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.




AM:08:51:18/05/2018