سەرۆکی هاوپەیمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەوان بەهیچ
جۆرێک ناچینە ژێرباری شەرعیەت دان بەم ئەنجامانەی هەڵبژاردن.
د. بەرهەم ساڵح سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى، له میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ
هاودیدان، دوێنێ له سلێمانى، رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات مافى ده‌نگدانیشى به خه‌ڵك،
به ڕه‌وا نه‌بینى، نه‌ك هه‌ر به هاوپه‌یمانى به‌ڵكو به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى
كوردستان و وتیشى، رۆژ دواى رۆژ ئاماژه‌كان و به‌ڵگه‌كان روونتر ده‌بن، كه ئه‌مه
به‌رنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نى دارێژراوبوو.
هەروەها وتیشى"ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ى هێزێكى ته‌ماحكارن، ئه‌وه‌نده
به ته‌ماحه‌وه كردوویانه مه‌جالى قبوڵكردن و چاولێپۆشنیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "كاتى خۆى له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژارندا ده‌مانوت
ئه‌وان به چه‌ك و ترساندن و دزى، ئێمه به ده‌نگ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ باكه بێ
شه‌رمه ته‌نانه‌ت مافى ده‌نگدانیشى به خه‌ڵك به ره‌وانه‌بینى".
"ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌ى ئێمه نییه به ته‌نها، ئه‌مه كێشه‌ى ته‌واوى
پرۆسه‌ى سیاسییه له عێراق به تایبه‌تى له كوردستان، ئه‌و راوێژه به‌راییانه‌ى
ئێمه كردوومانه له‌ناو خۆمان، ئه‌وه‌یه، به‌هیچ جۆرێك ناچینه ژێربارى شه‌رعییه‌ت
دان به‌م ئه‌نجامانه، ئه‌مه ساخته‌كارى و دزینى ده‌نگى خه‌ڵكه"د. به‌رهه‌م
واى وت.
هه‌ر شه‌ش لایه‌نى، هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزوتنه‌وه،
شیوعى، كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن،
به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى گه‌وره‌و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان.