وتەبێژی یەکێتی ژمارەی کورسیەکانیان ئاشکرادەکات

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكێتی 17-18 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەست هێناوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەرچەندە تائێستا تەنها ئەنجامی بەرایی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام بەپێی داتا سەرەتاییەكانمان، لیستی 162ی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، (17-18) كورسی بەدەستهێناوە.

ئەوەشیخستەرڕوو كە یەكێتی چاوەڕێی ئەنجامی كۆتایی و فەرمیی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق دەكات، ئەوكات ژمارەی راستەقینەی كورسی لایەنەكان ئاشكرا دەكرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو هەڵبژاردنی خوولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەشێک ە لایەنە سیاسیەکانیش یەکێتی بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتبار دەکەن.



AM:10:22:18/05/2018