بەوێنە...تەقینەوەى بۆمبێک قوربانی لێکەوتەوە

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکەوە لە گوندێکى سەر بە داقوق هاوڵاتییەک گیانى لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیاریەکان بۆمبەکە لە گوندى زەنقەرى سەر بە داقوق تەقیوەتەوە بە هاوڵاتییەکدا و بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

ئەو هاوڵاتییە ناوى یونس حەمەلاوە و کوردى کاکەییە و لەکاتى هاتنەدەرەوە لە ماڵەوەیان لە نزیک ماڵى خۆیان بۆمبەکەى پیادا تەقیوەتەوە.

هاوکات تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى خۆى لەو ڕووداوە ڕانەگەیاندووە.

لەپاش ڕووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەر جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بە شێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیادبوون کردووە و پێدەچێت ئەو تەقینەوەیەش لە چوارچێوەى چالاکییەکانى ئەو گروپەدا بێت.



PM:03:37:18/05/2018