زیدان ئامادەبوونی رۆناڵدۆی راگەیاند


ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە کۆتایی هاتنی خولی ئیسپانیا کە بەرامبەر بە یانەی ڤیاڕیاڵ یاری دەکەن، زیدان بەشداری کردوو باسی لە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی رۆناڵدۆی کردوو لەسەر پێکانەکەی هەموانی دڵنیا کردەوە.

زیدان رایگەیاند رۆناڵدۆ بەرێژەیەکی زۆر باش ئامادەیە بۆ یاریەکەی ڤیاڕیاڵ و لە %١٢٠ دەتوانێت یاری بکات، ئەمڕۆش بە باشی مەشق و راهێنانی کردووەو سبەی شەممە بەرامبەر بە یانەی ڤیاڕیاڵ ئامادە دەبێت.

هەروەها بێجگە لە رۆناڵدۆ ئامادەبوونی گشت یاریزانەکانی راگەیاندو ئاشکرای کرد هیچ یاریزانێکم لە ئێستادا پێکانیان نییە.



PM:07:46:18/05/2018