پۆلیس ناسنامه‌ی بكوژی ئه‌و ژنه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی له سه‌ر رێگه‌ی بێستانه‌ی نزیک شاری هه‌ولێر فڕێدرابوو، ئاشكرا دەکات.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه " دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پیاوێك له گه‌ڕه‌كی سه‌فین كوژرا، دوای دوو كاتژمێر ته‌رمی ژنێكیش له رێگه‌ی بێستانه دۆزرایه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پیاوه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌فین كوژراوه، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌یه كه ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی بێستانه فڕێدراوه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، پیاوه‌كه ناوی "ئارام عه‌بدوڵڵا عه‌بدولقادر"ـه و ژنه‌كه‌ش ناوی "شاناز تاریق"ـه، هه‌ردووكیشیان له‌لایه‌ن برایه‌كی شاناز كوژراون.
هۆگر عەزیز روونیشی ده‌كاته‌وه، هۆكاری كوژرانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوایه به‌نیازن له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی بكوژه‌كه برای ژنه‌كه‌یه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه، به‌ڵام بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌شی ده‌ستپێكردووه.