کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی دواخست

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی بۆ کاتژمێرێکی تر دواخست.

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق کە بڕیار بوو ئەمشەو کاتژمێر ١٠ ئەنجامەکان رابگەیەنێت، وادەکەی دواخست بۆ یەک کاتژمێری تر.

تا ئێستا کۆمسیۆن راینەگەیاندووە هۆی دواخستنی وادەی راگەیاندنەکە بۆ کاتژمێرێکی تر هۆکەی چییە.

دوو رۆژ لەمەوبەر کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە رۆژی هەینی ئەنجامەکان رادەگەیەنن.



PM:10:15:18/05/2018