لێدوانی ئینێستا دوای مالئاواییکردنی لە بەرشەلۆنە


ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی ئینێستا کردو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەستێرەکانی پێشوو و ئێستای یانەی بەرشەلۆنە بۆ سازکرد.
ئینێستا رایگەیاند  جێهێشتنی ئەم یانانە زەحمەتە بەڵام کاری من لێرە کۆتایی هاتووە بەڵام ئەوەی بە لای منەوە قورسە جێهێشتنی هاوڕێکانمە لە یانەی بەرشەلۆنە.
هەروەها وتی هەرگیز ئەو کاتە لە بیر ناکەم کە لەگەڵ چاڤی و میسی راوەستام بۆ تۆپی زێڕین و هەرگیزیش یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٠ لە بیر ناکەم کە توانیمان نازناوەکە ببەینەوەو گۆڵی بردنەوە تۆمار بکەم.




AM:02:19:19/05/2018