ناوی کاندیدە دەرچووەکانی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی

شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژادنەکانی عێراقی بڵاوکردەوە، کەتیایدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە  پارێزگای سلێمانی لە کۆی 18 کورسی هەشت-ی بەدەستهێناوە.

لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پاریزگای سلێمانی 287 هەزار و 442 دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە هەشت کورسی و هەریەک لەم کاندیدانە زۆرترین دەنگەکانیانن بەدەست هێناوەو دەرچون بۆ پەرلەمانی عێراق:

د.میران محەممەد
جوان ئیحسان
بڵێسە جەبار فەرمان
بەختیار جەبار
حەسەن عەلی ئەحمەد
ئارەزوو مەحموود
تەها حەمەد ئەمین
شێروان میران



AM:10:25:19/05/2018