ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچوەکان لە پارێزگای سلێمانی

شەوی رابردوو کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، کە لە عێراق لیستی سائیرون و لە هەرێمی کوردستایش لیستی پارتی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کورسی لایەنە سیاسییەکان لە پارێزگای سلێمانی، کە 18 کورسییە 13 کورسی بۆ پیاو و 5 کورسی بە ژن کەوتووە، هەروەها کۆی گشتیی دەنگەکانیش بریتییە لە 679 هەزار و 966 دەنگ بەم شێوەیە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 8 کورسی (287 هەزار و 442 دەنگ)، کە کاندیدە براوەکانی بریتین لە:

1- د. میران محەممەد
2- جوان ئیحسان
3- بڵێسە جەبار فەرمان
4- بەختیار جەبار
5- حەسەن عەلی ئەحمەد
6- ئارەزوو مەحموود
7- تەها حەمەد ئەمین
8- شێروان میران

بزووتنەوەی گۆڕان: 4 کورسی (156 هەزار و 914 دەنگ)، کە کاندیدە دەرچووەکانی بریتین لە:

1- د. یوسف محەممەد
2- غالب محەممەد
3- هۆشیار عەبدوڵڵا
4- بەهار مەحموود

نەوەی نوێ: 2 کورسی (64 هەزار و 389 دەنگ)
1- سەرکەوت شەمسەدین
2- یوسرا رەجەب

پارتی دیموکراتی کوردستان: 1 کورسی (48 هەزار و 820 دەنگ)
عومەر خدر

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 1 کورسی (46 هەزار و 967 دەنگ)
رێبوار کەریم

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 1 کورسی (51 هەزار و 763 دەنگ)
 ئەحمەد حاجی رەشید

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 1 کورسی (30 هەزار و 297 دەنگ)
 د. موسەننا ئەمین



PM:12:35:19/05/2018