پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات.
کەمێک پێش ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران چونە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی تەوابونی نیسابی یاسایی دەکەن بۆئەوەی دەستبکەن بە گفتوگۆکانیان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەک لە نێو پەرلەمانی عێڕاق بۆ "سپی" سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، کە تەنها ۱٠٥ پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەن.
هەروەها دەشلێت، کە جبوری پرسیاری ئەوە لە پەرلەمانتاران دەکات، کە دانیشتنەکە بکەن بەتەداولی
PM:02:00:19/05/2018