چۆنێتی ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتە

زلاتە یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی رەمەزان، یەکێک لەو زەلاتانەی کە تام و چێژێکی جیاوازی هەیە زەڵاتەی پەتاتەیە.

پێداویستیەکان:
*چوار  دانە پەتاتە.
*یەک دانە پیاز.
*سماق.
*لیمۆ.
*خوێ.
*نەعناعی ووشک.
*یەک دەسک شبیت" یان مەعدەنوس.
*زەیتی زەیتوون. 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سەرەتا پەتاتەکە بکوڵێنن و دای بنێن تا سارد بێتەوە دواتر توێکڵەکەی لێبکەنەوە و بە شێوەی چوارگۆشەیی ووردی بکەن و پیازەکە ئەلقە ئەلقە ببڕن و دواتر مەعدەنوسەکە وورد وورد بکەن و ئینجا سماق و لیمۆ و خوێ و زەیتی زەیتونی بە سەر دابکەن، بەو شێوەیە ئامادە دەبێت بۆ پێشکەش کردن.


PM:03:22:19/05/2018