ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکان بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق

درەنگانێکی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە تێدا لیستی هاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە ٥٤ کورسی بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن لە سەر ئاستی عێراق لیستی سائیرونی بە سەرۆکایەتی موقتە سەدر ٥٤ کورسی بەدەست هێناوەو یەکەمی هەڵبژاردنەکان بووە،دواتر  لیستی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری بە ٤٧ کورسی دووەم بووە، لیستی هاوپەیمانی نەسر بە ٤٢ کورسی سێیەم بووە، لیستی دەوڵەتی یاسا بە ٢٦ کورسی پلەی چوارەمی گرتووە.

هەروەها لە هەرێمی کورستانیش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی عیراق ٢٥كورسی بەدەستهێناوەو لە پلەی یەكەمدایە، دواتر یەكێتی ١٨ كورسی، گۆڕان پێنج كورسی، نەوەی نوێ چوار كورسی، هاوپەیمانی دوو كورسی، یەكگرتوو دوو كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی دوو كورسی بەدەست هێناوە.

ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکان بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق:




PM:05:28:19/05/2018