ئەمیر حەسەن
نیشتمانی نەوڕەسەکان بەو شوێنە دەوترێت، کە باڵندەکانەکان لێی کۆدەبنەوە لەگردی دووگردکان لەدامێنی دەشتی بیتوێن، بەوهۆیەوە بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و سەرنجڕاکێش لە ناوچەکەدا.
گردی دووگردکان لەدامێنی دەشتی بیتوێن لەناودەریاچەی دووکانە بۆگەیشتن بەم گردە دەبێ زیاتر لەیەک کیلۆمەتر ببڕی ئەم جار دەگەیتە ئەم گردە بو بینینی جوانی نەورەسەکان ئەم گردە لەشێوە دورگە دەردەکەوێت هەزاران باڵندەی نەوڕەسی لێ یە ئەم باڵندانە کۆچەرین. بونی ئەم نەورەسانە وای کردووە ببێتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران بەڵام گەشتیاران ناتوانن بەئاسانی بگەن بەم گردە تاجوانی نەوڕەسەکان ببینن چونکە زیاتر لەیەک کیلۆمەتر دەبێ ببڕیت لەناودەریاچەکە ئەمجار دەگەیتە ئەم نەوڕەسانە.
نەوڕەس، ناوی ئینگلیزی '' black-headed gull '' ناوه زانستیه‌كه‌شی(Chroicocephalus ridibundus) و له زمانی كوردیش دا به "ناورهس" بانگ ده‌كرێت، رێژه‌یێكی زۆر به‌ربڵاوه له ئه‌وروپا و ئاسیاداو هه‌روه‌ها له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌لاتی كانادا، زۆربه‌ی وه‌ك دانشتوویێكی كوچهره له وه‌رزی زستاناندا زیاتر به‌ره‌و باشوور، به‌لام هه‌ندێكیان رێژه‌یێكی كه‌متر نیشته‌جێ ده‌بن له ئه‌وپه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورۆپا،هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشیان زستانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له باكووری خورههلاتی ئه‌مه‌ریكای باكوور، ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشتر ناسراو و باو بوو به‌و جۆره بالنده‌یه! وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی تر كه پێشتر ناسراون به شوێنی دێرینی خۆیانه‌وه!.
ناوه زانستیه‌كه‌ی له دێرینه‌وه له دوو وشه‌ی یۆنانیه‌وه هاتووه كه به مانای "سه‌ر" و "خه‌نده" دێت.
قه‌باره‌كه‌ی ٣٨ تا ٤٤ سانتیمه‌تر ده‌بێت و درێژی باله‌كانی له كاتی كردنه‌وه‌یاندا له نێوان ٩٤ تا ١٠٥ سانتیمه‌تر ده‌بێت.
فۆتۆکان: ئەمیر حەسەن