کاندیدی پارتی لە سلێمانی، دانای جەزای عەلی کاتب دەڵێت " ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه داد په‌روه‌رانه نه‌بووه" .
دانا محمه‌د جه‌زا كاندیدی پارتی له پارێزگای سلێمانی له په‌یامێكدا له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بۆده‌نگده‌رانی راگه‌یاندوه " ئه‌زانم چاوه‌روانی هه‌ڵوێست یان قسه‌ی منن له‌سه‌ر ئه‌نجامه چاوه‌روان نه‌كراوه وه ناداد په‌روه‌رانه‌كه‌ی دوێنی شه‌و بڵاو كرایه‌وه" .
ئەو کاندیدە کە لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوو نەبووەو دەنگی پێویستی نەهێناوە، دووپات كردۆته‌وه ئه‌مرۆ دوا هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
ئەو نووسینەی ئەو کاندیدەی پارتی هاوهەڵوێستە لەگەڵ شەش لایەنی کوردستانی کە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنن و ناوزەدی دەکەن بە ساختەکاری.