ژمارەی کورسیەکانی پارتی بەرزبوەوە بۆ ٢٨ کورسی

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات ژمارەی كورسییەكانی پارتی 28 كورسییە نەوەكو 25 كە كۆمسیۆن ڕای گەیاندووە.

ئەمڕۆ شەممە19ـی ئایار، هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی 28 كورسی پەرلەمانە، لە دهۆك 10 كورسی لە هەولێر 8 كورسی  و لە مووسڵ 6 كورسی و لە سلێمانی 1 كورسی و لە بەغدا 1 كورسی.

ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دەڵێت " ئەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە كە پارتی 25 كورسی بەدەست هێناوە ئەمە كورسیەكانی ئێمە نییە، بەڵكو  پارتی توانیویەتی دوو كورسی كۆتای مەسیحییەكان بباتەوە و بەوەش كۆی گشتیی كورسییەكانی پارتی گەیشتووەتە ٢٨ كورسی". 

بەرەبەیای ئەمڕۆ ١٩ ی ئایار کاتژمێر ١:٣٠ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی راگەیاندو لەسەر ئاستی عێراق براوەی یەکەم قەوارەکەی موقتەدا سەدرەو لە کوردستانی پارتی هێزی براوەی یەکەمە.



PM:10:09:19/05/2018